ئێواره‌یه‌کی کوردی بۆرێزگرتن له‌۲ی ڕێبه‌ندان ۶٣هه‌مین ساڵڕۆژیدامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌ئۆتریش
ئێواره‌یه‌کی کوردی بۆرێزگرتن له‌۲ی ڕێبه‌ندان ۶٣هه‌مین
ساڵڕۆژیدامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌ئۆتریش
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی ئوتریش
ئێواره‌یه‌کی کوردی بۆرێزگرتن له‌۲ی ڕێبه‌ندان ۶٣هه‌مین
ساڵڕۆژیدامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌ئۆتریش
PAZADIK:به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو: لاوێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به ناوی "ئه‌حمه‌د زارعی" خه‌ڵکی ناوچه‌ی ده‌ورووبه‌ری سنه به تاوانی کوشتن، دوای تێپه‌ڕکردنی 6 ساڵ زیندان له مانگی موحه‌ڕه‌م که به ناو قانوونی
کۆماری ئیسلامی له‌م مانگه‌دا حوکمی ئیعدام به‌ڕێوه ناچی به‌ره‌و ژووری تاکه‌که‌سی و دواتر له حه‌وشی زیندانی شاری سنه ئێعدام کرا.
شایانی باسه له یه‌ک ساڵی رابردوودا ئه‌مه هه‌شته‌مین لاوی کورده که له‌و زیندانه‌دا په‌تی سێداره‌ی له مڵده‌که‌ن و هه‌ڵیده‌واسن.
دیمانه‌ی میدیا له گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان سه‌باره‌ت به کۆماری کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان و دروشمی دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆمارێکی دیکه‌ی کوردستان.
كورته‌یه‌ك له ژیانی به‌ڕێز عه‌لی قازی محه‌مه‌د
- من له ساڵی 1933 له شاری مهاباد له دایك بووم. تا چواری سه‌ره‌تایم له مهاباد خوێندوه، پاشتر چووم بۆ قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له ته‌ورێز، ناوی قوتابخانه‌ی شوره‌وی بوو، سه‌ر به یه‌كێتی سۆڤیه‌ت. دووساڵ له‌و قوتابخانه‌بووم، له‌گه‌ڵ گروپێك قوتابی تر كه هه‌ندێكیان له باشووری كوردستانه‌وه هاتبوون، مامۆستاكانی روسی و ئازه‌ری بوون.
پاش روخانی كۆماری كوردستان، هه‌رچه‌نده منداڵێكی 14سالاَن بووم، به‌لاَم زۆر ده‌كه‌وتمه ژێر فشاری حوكمڕانانی ئه‌وكاتی ده‌وڵه‌ت له مهاباد. هه‌ر ڕۆژێك، به بیانویه‌كه‌وه بانگ ده‌كرام بۆ ساواک. فشاره‌كانیان به‌ڕاده‌یه‌ك بوو رێ‌یان له مندالاَن ده‌گرت له‌گه‌ڵم یاری بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه ناچار بووم شاری مهاباد به‌جێبهێڵم و بڕۆم بۆ تاران، پاشان له تاران له قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌مریكی تا قۆناغی پێنجی ئاماده‌یی خوێندم،دواتر شای ئێران به‌بیانوی خوێندن نه‌فی كردم بۆ ئه‌ڵمانیا. له ساڵی 1955 چوومه ئه‌ڵمانیاو به‌شی ماف و زانستی ئابوری و سیاسه‌تم له زانكۆی میونخ و به‌رلین خوێند، لیسانسم له‌و رشته‌یه‌دا هه‌ییه.
له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێران‌دا گه‌ڕامه‌وه بۆ ئێران. خه‌ڵك داوایان لێكردم رابه‌رایه‌تیان بكه‌م. به‌لاَم چونكه باوه‌ڕم به رژێمی جمهوری ئیسلامی نه‌بوو و پێموانه‌بوو كه حكومه‌تێكی دیموكرات و عه‌لمانی دابنێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و پێشنیاره‌ی خه‌ڵكم قبوڵ نه‌كرد گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌لمانیا.
له ژیانمدا شانازی به دووشت ده‌كه‌م. یه‌كه‌م ئه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌دووی خومه‌ینی نه‌كه‌وتم، زۆرێك له كورده‌كانی دوای كه‌وتن و دواتر لێی په‌شیمان بوونه‌وه.
دووه‌میان ئه‌وه‌یه، هه‌ر له ته‌مه‌نی 17ساڵیه‌وه لایه‌نگری دیموکراسی رۆژئاوام كردوه. ئێستا پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه كه هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان، لایه‌نگری فكری چه‌پ بوون، ئه‌وانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له زۆر شوێن به من ده‌گوترا كه سه‌ر به ئه‌مریكاو ئیمپریالیسته.
میدیا: له سه‌رده‌می روخانی كۆماری مهاباد كۆمه‌ڵێك له ئاغا‌و سه‌رۆك هۆزه‌كانی كورد خیانه‌تیان له كۆمار كرد و ده‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی شادا تێكه‌ڵ كرد، به‌ڕای تۆ هۆكاری ئه‌م خیانه‌تانه چی بوون.
-سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت شتێك راست بكه‌مه‌وه زۆرجار له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه ده‌گوترێت (كۆماری مهاباد). له راستیدا له مێژودا شتێك نه‌بووه به ناوی كۆماری مهاباد. هه‌میشه كۆماری كوردستانی پێگوتراوه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای تابلۆی وه‌زاره‌ته‌كانی بكه‌ین ده‌بینی كه ده‌نوسرا كۆماری كوردستان، نه‌ك كۆماری مهاباد. سه‌باره‌ت به له ناوچوونی كۆماری مهاباد زۆر هۆی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌وانه ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت په‌یمانێكی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا واژو كرد. له‌وێدا رێكه‌وتن ئه‌و نه‌وته‌ی له ده‌ریای قه‌زوێن هه‌یه، له باكوری ئێران، بدرێت به‌سۆڤیه‌ت ،پاش ئه‌وه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به سه‌ركردایه‌تی كۆماری گووت ئێمه سوپای خۆمان ده‌كشێنینه‌وه، ئێوه خۆتان ده‌زانن و حكومه‌تی ئێران ئیدی پشتیوانی ئێوه ناكه‌ین.
پاشان حكومه‌تی ئێران كه‌وته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئازه‌ربایجان. ئه‌ویش حكومه‌تێك بوو له‌وكاته‌دا وه‌ك كۆماری كوردستان، له ته‌وریز كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، مزه‌فه‌ری فه‌یروز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران ئاماده بوو، له‌و دانیشتنه‌دا مه‌رحومی پێشه‌وا به‌شداری كرد. حكومه‌تی ئێران هه‌ندێك مافی دانا بۆ ئازه‌ربایجان. ئازه‌ریه‌كان له‌و كاته‌دا پێیان وابوو كورد كه‌مینه‌یه‌كه له ناو ئازه‌ربایجان، ده‌بێت مافی وه‌ك كه‌مینه‌یه‌ك له ناو ئازه‌ربایجاندا پێ‌بدریت، به‌لاَم پێشه‌وا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه، گووتی ده‌بێت هه‌مان ماف بدرێت به كورد. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش دووجار چووه تاران بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی حكومه‌تی ئێران. به‌ڵێنی پێدرا هه‌مان مافی ئازه‌ریه‌كان بدرێت به‌كوردیش.
میدیا:باسی ئه‌وه‌ت كرد پێشه‌وا داوای هه‌ندێك مافی كردوه له حكومه‌تی ئێران، پرسیاره كه ئه‌وه‌یه له كاتێكدا كورد خۆی خاوه‌نی كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆ بوو، ئه‌و داوایه دابه‌زین نییه له مافه‌كانی خۆی؟
-به‌بڕوای من ئه‌وه دابه‌زین نییه. چونكه ئه‌وكات تۆ نه‌ت ده‌توانی له سه‌ر پێی خۆت راوه‌ستی، وه‌ك له پرسیاری پێشووتدا ئاماژه‌ت پێ كرد هه‌ندێك له سه‌روَك هۆزه‌كان كه به‌شداریش بوون له كۆماری كوردستاندا خیانه‌تیان به كۆمار كرد، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران به‌ست، ئه‌وه بوو هه‌تا خۆشیان ئاماده كرد كه هێرش بكه‌نه سه‌ر مه‌هاباد و شه‌ڕی ناوخۆ دروست بكه‌ن، له‌وكاته‌دا پێشه‌وا پێشگیری له‌و شه‌ڕه كرد.
دیاره سیاسه‌ت حه‌دی ئیمكانه. كورد ده‌بوو یان به‌ته‌واوی خۆ به‌ده‌سته‌وه بدا، یان هه‌ندێك ماف به‌ده‌ست بهێنێت. بڕگه‌یه‌ك هه‌بوو له یاسای بنه‌ڕه‌تی ولاَت پێیان ده‌گووت ئه‌نجومه‌نهای ئه‌یاله‌تی، ئه‌وه جۆرێك بوو له فیدراڵیه‌ت. له‌و هه‌رێمه‌دا حكومه‌تێك ته‌شكیل ده‌كرا ته‌نیا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری په‌یوه‌ست ده‌بوو به حكومه‌تی مه‌ركه‌زه‌وه. وه‌خوێندن به زمانی دایك ده‌بوو.
میدیا:حیزبی دیموكراتی كوردستان خۆی به‌میرات گری كۆماری مهاباد و پێشه‌واش ده‌زانن. به‌لاَم تۆ وه‌ك كوڕی پێشه‌وا له ناو ئه‌و حیزبه‌دا نه‌مایته‌وه هۆی چی بوو؟
-من له گه‌نجیدا له ناو حیزبی دیموكراتدا بووم، وه‌ك ئه‌ندامێكی یه‌كێتی لاوانی حیزبی دیموكراتی كوردستان، خه‌باتم ده‌كرد. له‌و كاته‌دا حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌شێك بوو له حیزبی توده، توده حیزبێكی شوعی بوو، كه ناكرێت له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی شیوعی كوردستان و عێراق به‌راورد بكرێت. چونكه توده حیزبێكی زۆر كۆنه‌په‌رست بوو هیچ مافێكی بۆ كورد به ڕه‌وا نه‌ده‌زانی. هه‌تا به خودموختاریش رازی نه‌بوو. ئه‌وكات حیزبی دیموكرات ببو به لقێك له‌و حیزبه، منیش چونكه باوه‌ڕم به توده نه‌بوو وه‌ك پێشتریش گووتم باوه‌ڕم به سیسته‌می دیموكراسی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه له حیزبی دیموكرات جودا بوومه‌وه.
ئه‌م هۆیه له‌گه‌ڵ چه‌ندین هۆی تر كه ناكرێت لێره‌دا باس بكرێن، وایانكرد له دیموكرات جودا بمه‌وه. به‌لاَم ئێستا من وه‌ك خۆم و وه‌ك پارتی ئازادیی كوردستانیش له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان و هه‌موو حیزبه‌كانی تری رۆژهه‌لاَتدا په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه‌مان هه‌یه.
میدیا: سه‌باره‌ت به پارتی ئازادی كوردستان جیاوازی ئه‌م پارته‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا چییه. زه‌روره‌تی دروستبوونی ئێوه له چیدا بوو له كاتێكدا چه‌ندین حیزبی تر له رۆژهه‌لاَتی كوردستان خه‌بات ده‌كه‌ن؟
-حیزبی ئێمه له ساڵی 1991دا دروست بوو، ئه‌وكات ناوی یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان بوو، پێش دووساڵ كۆنگره‌مان به‌ست بڕیارماندا یه‌کێتی بکه‌ین به حیزب و پاشان ناوی حیزب بگۆڕین بۆ پارتی ئازادیی كوردستان.
جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی تردا ئه‌وه‌یه ئێمه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌ماندا له ساڵی1991 داوای فیدراڵیه‌تمان كرد بۆ ئێران له‌و كاته‌دا جگه له ئێمه هیچكام له حیزبه‌كانی رۆژهه‌لاَت و باشوور و باكووری كوردستان داوای فیدراڵیه‌تیان نه‌ده‌كرد و حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات هه‌موویان داوای خودموختاریان ده‌كرد و دروشمی هه‌موویان به راست و چه‌پ ئیسلامی دیموکراتیکه‌وه دروشمییان هه‌ر خودموختاری بوو.
پاشان یه‌كه‌مین حیزب بوین له كوردستاندا ئالاَی كوردستان‌مان هه‌ڵكرد. ئه‌و کات بێجگه له ئێمه ته‌نیا پاسۆك له باشوری كوردستان ئه‌و ئالاَیه‌ی به‌رزكردبوه‌وه. له دووی رێبه‌ندانی ساڵی 1994دا، له رێوڕه‌سمێکی تایبه‌تیدا ئه‌و ئاڵایه‌مان هه‌ڵکرده‌وه. له‌و رێوڕه‌سمه‌دا رامانگه‌یاند که له‌وه به‌ملاوه ئاڵای کوردستان به‌سێکه له ناسنامه‌ی سیاسیی و حیزبی ئێمه. له‌و کاته‌وه ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌ی PAK له نێوخۆی وڵات، له هه‌ر کوێیه‌ک پێیان کراوه ئاڵای ئێرانیان داگرتووه و ئاڵای کوردستانیان هه‌ڵکردووه. PAK له‌و پێناوه‌دا زیاتر له 20 پێشمه‌رگه‌ی ئاڵا به ده‌ست سه‌هید بوون و ناویان نراوه شه‌هیدانی کاروانی ئاڵا.هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین حیزبیش بووین باسی دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی كوردوستانیمان كرد له رۆژهه‌لاَتی كوردستان، تا پێكه‌وه كاربكه‌ین، ئێستاش ئێمه به‌رده‌وامین له سه‌ر هه‌وڵدانمان. بێجگه له‌وانه‌ش PAK له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له هه‌لوومه‌رجی ئێستادا سیسته‌مێکی فیدڕاڵی پێ باشه به‌ڵام ئیستراتێژی خه‌باته‌که‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه. ئێمه ده‌مانه‌وێ کۆماری کوردستان دابمه‌زرێنینه‌وه و له کۆنگره‌ی یه‌که‌ممانه‌وه له ساڵی 2006ه‌وه دروشمی سه‌ره‌کیمان، دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستانه. PAK زۆر ستی تازه‌ی هێناوه‌ته ناو ئه‌ده‌بییاتی سیاسیی رۆژهه‌ڵاته‌وه، ده‌توانم بڵێم PAK داهێنه‌ری سیاسه‌ت و دروشم و ئیده تازه‌کانه له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان.
میدیا: تاچه‌نده حیزبه‌كانی رۆژهه‌لاَتی كوردستان ئاماده‌ی خۆیان له‌و بواره‌دا ده‌ربڕیوه، چونكه هه‌ندێك جار باسی شكست خواردنی پێكهانانی ئه‌و به‌ره‌یه ده‌كرێت؟
-به‌قسه هه‌موو حیزبه‌كان ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێت ئه‌و به‌ره‌یه دروست بكرێت. به‌لاَم به‌هۆی ئه‌و پارچه‌بوونه‌ی له ناو حیزبه‌كاندا له‌م ماوه‌یه‌دا رویاندا دانیشتنی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه پێكه‌وه ئاسته‌مه. فکر و کاروباری به‌ره‌ی کوردستانی شکستی نه‌خواردووه به‌لام کاری ده‌وێ.
ئێمه له‌سه‌ر هه‌وڵدانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین، پێشمان وایه زه‌مان زۆرشت ده‌گۆِڕێت، به‌رله‌وه‌ی جودابوونه‌وه له ناو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا رووبدات، گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی پێك بێت. به‌لاَم له‌پاش ئه‌و رووداوه و ئێستاش كۆمه‌ڵه بووه به دووپارچه ئه‌وانه وایان كرد پێكهێنانی ئه‌و به‌ره‌یه له حاڵی حازردا مومکین نه‌بێ.
به‌ڵام دروستكردنی ئه‌و به‌ره‌یه زۆر پێویسته. چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك كوردی رۆژهه‌لاَت نه‌توانین پێكه‌وه كۆبینه‌وه ناتوانین پشتیوانی بۆ خۆمان به‌ده‌ست بهێنین له رۆژئاوا.
بۆ خۆم له‌به‌ر ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر له رۆژئاوا ژیاوم ده‌زانم ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌بێت له ناو خۆتاندا رێك بكه‌ون ئه‌وكات ئێمه‌ش هاوكاریتان ده‌كه‌ین.هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئێران گۆڕانكاری بكرێت. چونكه ئێستا له‌ناو قوتابیان و ژنان و كرێكاران و رۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران گازنده‌یه‌كی زۆر دروست بووه.ئه‌وانه‌ش وایان كردوه ئه‌گه‌ری گۆڕان زۆربێت. له روی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه ئه‌گه‌ری گۆڕان هه‌یه. هه‌رچه‌نده نزیک بوو سه‌رۆك بۆش له ئێران ب‌دات، به‌لاَم ئه‌وه رووی نه‌دا. هه‌رچه‌ندی ئۆباما ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆ ده‌كه‌م. به‌لاَم سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر ئێران ناگۆڕێت. چونكه هه‌لومه‌رجه‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه. ئۆباماش له دواین لێدوانه‌كانیدا ده‌ڵێت ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆمیمان پێ قبوڵ ناكرێت.
میدیا: ئێوه وه‌ك پارتی ئازادی كوردستان فۆڕمی خه‌باتتان چۆنه؟ خه‌باتێكی مه‌ده‌نیتان هه‌ییه یان چه‌كداری؟
-ئێمه له هه‌موو جۆره‌کانی خه‌بات که‌ڵک وه‌رده‌گرین، نه هیچ جۆرێکی خه‌باتی ره‌وا ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه و نه هیچیان پیرۆز ده‌که‌ین. خه‌باتی چه‌كداریشمان هه‌یه. به‌لاَم له باشووری كوردستانه‌وه چه‌كدار نانێرین بۆ ئه‌ودیوو بۆ چالاكی، چونكه پێمان باش نییه له خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بچین بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی بكه‌ین. به‌ڵکوو هه‌ر هێزه‌کانی ناوخۆمان ئه‌و کاره ده‌که‌ن.
به‌لاَم له ناو ئێران‌دا خه‌باتی زۆرمان هه‌ییه، له‌م دواییانه‌دا چه‌ندین چالاكیمان كردوه.
میدیا: ئامانجتان چیه له‌و كرده‌وانه ئایه پێتوایه ده‌توانن ئێران بڕوخێنن؟
-پێم وایه هه‌موو رۆژهه‌لاَتی كوردستانیش ببێت به‌یه‌ك و چه‌ك هه‌ڵبگرێت ناتوانێ حكومه‌تی ئێران بڕوخێنین.
جگه له كورد شه‌ش نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره له ئێران هه‌یه. ده‌بێت هه‌موو ئه‌م نه‌ته‌وانه پێكه‌وه كاربكه‌ن ئه‌وكات ده‌توانن ئه‌م رژێمه بڕۆخێنن. به‌لاَم ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئێمه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه زه‌ربه له جمهوری ئیسلامی بده‌ین.
میدیا: هه‌ندێك جار ده‌گوترێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی حیزبه‌كانی رۆژهه‌لاَت له باشوورن و ناتوانن چالاكی له ناو ئێران‌دا ئه‌نجامبده‌ن، بۆیه ئه‌م هه‌موو كێشه ناوخۆییانه له‌ناویاندا رووده‌دا، رای تۆ له‌م باره‌یه‌وه چییه؟
- ئێمه وه‌ك خۆمان (وه‌ك پاك) پێمان وایه كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌كدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت ده‌سكه‌وته بۆ هه‌موو پارچه‌كانی تری كوردستان. پێویسته هه‌موومان پشتگیری لێ بكه‌ین.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشی له ئێمه نه‌گرتوه له‌ناو ئێران‌دا هه‌ركارێك ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ین. به‌لاَم نایه‌وێت له‌باشووری كوردستانه‌وه بچین بۆ لێدان له جمهوری ئیسلامی ئێران و ئێمه‌ش ئه‌وه به ڕه‌وا ده‌زانین و ره‌چاوی ده‌که‌ین.
ئه‌و ئینشیقاقانه‌ش که دروست بوون، به‌باوه‌ڕی من هۆی ئه‌وه نییه حكومه‌تی كوردستان رێگه له‌وه ده‌گرێت ئێمه چالاكی بكه‌ین.
میدیا:مێژووی سیاسی هاوچه‌رخی حیزبه‌كانی كوردستان پڕه له جیابوونه‌وه‌ی ناوخۆیی رای تۆ سه‌باره‌ت به‌و دیارده‌یه چییه؟
-ئه‌و دیارده‌یه تایبه‌ت نییه به كورد. به‌ڵكوو هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌لاَت كه كوردیش یه‌كێكه له گه‌لانی رۆژهه‌لات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئیحساس به‌سه‌ر عه‌قڵدا بڕیار ده‌دات. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قلاَنی بیر له‌و بابه‌ته بكه‌ینه‌وه، ده‌بینین پێویسته ئێمه پێكه‌وه كار بكه‌ین، نه‌ك جودا بینه‌وه، پێویسته یه‌كگرتوو بین. ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌و جودا بوونه‌وه‌ی ئێستا له ناو حیزبه‌كانی رۆژهه‌لاَتدا رووده‌دات، هیچی بابه‌تێكی ئایدۆلۆژی نییه.
بۆ نمونه له نێوان حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران وحیزبی دیموكراتی كوردستاندا هیچ جیاوازیه‌كی ئایدۆلۆژی نییه. هه‌ردووكیان په‌یڕوه‌ی حیزبی دیموكرات ده‌كه‌ن كه له ساڵی 1945له رۆژهه‌لاَتی كوردستان دروست بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و پارچه بوونه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی به‌هه‌مان شێوه به‌رئه‌نجامی جیاوازی فكری نییه. ، زۆر به‌داخه‌وه ئه‌و كێشانه دروست بوون له ناو ئه‌و دوو حیزبه‌دا ، كه هه‌مووی كێشه‌ی رێکخراوه‌یی و شه‌خسین.
میدیا:ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی رۆژهه‌لاَت به‌هه‌مان ململانێی ئێستاوه بچنه‌وه ئێران ئایه ئه‌وانیش هه‌مان ئه‌زموونی شه‌ڕی ناوخۆی باشوور دووباره ناكه‌نه‌وه؟
-ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌م حاڵه‌دا ئێمه‌ش توشی شه‌ڕی برا كوژی ببین. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه ئێمه وه‌ك پارتی رزگاری به‌رده‌وام له هه‌وڵی دروستكردنی به‌ره‌ی كوردستانی داین.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌زموونی تاڵی باشوور دووباره نه‌بێته‌وه. هه‌رچه‌نده خۆش به‌ختانه، ئێستا نێوانی پارتی و یه‌كێتی زۆر باشه. پێكه‌وه كارده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش زۆر جێگای شانازییه.
ئێستاش كوردستان به‌ره‌و پێشده‌ڕوا ئه‌وه‌ش، به‌رئه‌نجامی ئه‌و پێكه‌وه‌كار كردنه‌یه كه له ناو حیزبه سه‌ره‌كیه‌كانی باشوور هه‌ییه.
ساعت 11:30 دقیقه روز پنجشنبه 19 دیماه 1387، برابر با 8 ژانویه 2009، آقایان علی قازی محمد رئیس و حسین یزدانپناه نائب رئیس پارت آزادی کوردستان با حضور آقایان شمال پیران کوریناتور کمیته مرکزی، رزگار عباس زاده، عبدلله نسیری،
فریبورز کرمانشاهی اعضای مجلس عمومی و بیژن زیبایی از کادرهای PAK و مسئول کمیته آلمان پارت آزادی کوردستان، هیئتی از رهبری حزب کومله کوردستان ایران بریاست آقات عبدلله مهتدی دبیر کل و عضویت آقایان زاگروس خسروی عضو کمیته مرکزی، سالار پاشایی و علی جواهری اعضای علی البدل حزب کومله کوردستان ایران را، به گرمی مورد استقبال قرار دادند.
در این دیدار دوستانه، مسائل و رویدادهای ملی و منطقه‌ای اخیر مورد بحث و تبادل نظر قرار گرفتند. همچنین به ضرورت اتحاد و همکاری میان نیروها و جریانهای سیاسی و رفع موانع همکاری گسترده میان آنها و تحکم مناسبات دو جانبه میان پارت آزادی کوردستان و حزب کومله کوردستان ایران تاکید گذاشته شد.
پس از پایان گفتگوهها، هیئت میهمان بدرقه گردیدند.
طی چند ماه اخیر رهبری PAK از هیئتهای هر کدام از حزب دمکرات کوردستان، کومله زحمتکشان کوردستان، حزب دموکرات کوردستان ایران، حزب کومله کوردستان ایران استقبال بعمل آورده‌و مسائل مورد علاقه هر کدام را مورد بحث و گفتگو قرار داده‌اند و قبلا نیز رهبری PAK بهمین منظور از دفتر سیاسی احزاب مذکور و سازمان خبات کوردستان ایران دیدار نموده بود.
پارت آزادی کوردستان
کمیته اطلاع رسانی
19 دیماه 1387
8 ژانویه 2009


| چه‌ند لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی‌و یاسایی پێكده‌هێنرێت سوپای ئه‌مه‌ریكا مانگانه 1500 ده‌ستگیركراو راده‌ستی حكومه‌تی عێراق ده‌كاته‌وه |
| (سبه‌ی): حكومه‌تی عێراق چه‌ند لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی‌و یاسایی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان له‌سوپای ئه‌مه‌ریكا پێكده‌هێنێت‌و بڕیاره له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه ئه‌و لیژنانه ده‌ستبه‌كاربن. عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق به رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی راگه‌یاند:"لیژنه‌ی باڵای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه عێراقییه‌كان له‌گرتوخانه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی‌و وه‌زاره‌ته‌كانی داد‌و مافی مرۆڤ ده‌بێت‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به دۆسێی هه‌ر ده‌ستگیركراوێكدا ده‌چێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر بێ‌تاوان بێت ئازادی ده‌كات‌و ئه‌وانه‌یشی تۆمه‌تبارن ده‌درێنه دادگای پسپۆڕ". وتیشی: "راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان له رۆژی یه‌كی مانگی شوباته‌وه ده‌ستپێده‌كات‌و هه‌ر مانگێك‌و به‌چه‌ند وه‌جبه‌یه‌ك 1500 ده‌ستگیركراویان ده‌درێنه‌وه به‌حكومه‌تی عێراق". رۆژنامه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكاوه بڵاویكردوه‌ته‌وه "هه‌مو ده‌ستگیركراوه‌كان به‌عێراقی‌و ره‌گه‌زه‌كانی تره‌وه راده‌ستی عێراق ده‌كرێنه‌وه به‌ڵام به‌چه‌ند قۆناغێك بۆئه‌وه‌ی شڵه‌ژان له‌گرتوخانه‌كان‌و زیندانه‌كاندا دروست نه‌بێت‌و تۆمه‌تباره‌كان دادگایی ده‌كرێن‌و ئه‌وانی تریشیان ئازاد ده‌كرێن". تا ئێستا هیچ ئامارێك له‌باره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام سوپای ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی گرتوخانه‌كانی كۆبه‌ر له‌به‌سره‌و كرۆبه‌ر له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا‌و سوسێی له‌پارێزگای سلێمانی ده‌كات. جێی ئاماژه‌یه، ساڵی رابردو رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكاو عێراق ئیمزاكراو ئه‌مساڵیش خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و له‌و روه‌وه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناوچه‌ی سه‌وزیان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرده‌وه‌و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانیش هه‌نگاوی دوه‌م ده‌بێت‌و له‌هه‌نگاوی سێیه‌مدا‌و تا مانگی حوزه‌یرانیش سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شار‌و شارۆچكه‌كان به‌جێدێڵن. |
سه‌عات 11:30 ده‌قیقه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 19 به‌فرانباری 2708 ک، رێکه‌وتی 8 ژانویه‌ی 2009، به‌رێزان عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆک و حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان به به‌شداری هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کوردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و رزگار عه‌باسزاده، عه‌بدوللا نه‌سیری،
و بیژه‌ن زیبایی کادری PAK و به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاڵمانی پارتی ئازادیی کوردستان، به گه‌رمی پیشوازییان کرد له شاندێکی رێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز عه‌بدوڵلا موهته‌دی سکرتێری گشتیی و به‌شداریی به‌ڕێزان: زاگرۆس خوسره‌وی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، سالار پاشایی و عه‌لی جه‌واهێری جێگرانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران.
له‌م دیداره دۆستانه‌یه‌دا، بابه‌ت و رووداوه هه‌رێمی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ماوه‌ی رابردوو تاوتوێ کران و بیروڕایان له سه‌ر ئاڵوگۆڕ کرا. هه‌روه‌ها باس له پێویستیی یه‌کریزی و هاوکاری له نێوان هێزه سیاسییه‌کان و لابردنی له‌مپه‌ره‌کانی سه‌ر رێی هاوکاری نێوانیان به گشتی و پته‌وکردنی پێوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کرا.
پاش کۆتاییهاتنی ئه‌و دیداره، له که‌ش و هه‌وایه‌کی برایانه‌دا شاندی میوان به‌رێزه‌وه، به‌ڕێکران.
شایانی باسه له چه‌ند مانگی رابردوودا، سه‌رۆکایه‌تی PAK پێشوازیی له شانده‌کانی رێبه‌رایه‌تی هه‌رکام له حیزبی دیموکڕاتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگیڕی زحمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کردووه و بابه‌ته‌کانی جێ بایه‌خی هه‌ردوولا، گفتگۆیان له سه‌ر کراوه. پێشتریش PAK بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌و حیزبانه و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانی کردبوو.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
19 به‌فرانباری 2708
8 ژانوییه‌ی 2009
رۆژی 3/1/2009 له شاری ڤییه‌ن له وڵاتی ئۆتریش دیدارێک له نێوان شاندێک له رێکخراوی " “Stop The Bombبه سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز خاتوو"Simone Dinah Hartmann" و نوێنه‌رایه‌تی PAK که پێک هاتبوون له هه‌ڤالان ئه‌فشار ئه‌قده‌سی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی
ئۆروپای PAK و خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی و ئه‌فشین ئه‌قده‌سی به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی ئۆتریشی پارتی ئازادیی کوردستان رێک خرا.
له دیداره‌که‌دا باس له سه‌ر فشاری ناوخۆ و ده‌ره‌کی و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ گه‌یشتن به چه‌کی ئه‌تۆم و یارمه‌تیدانی گروپه تیرۆریستییه‌کان له لایان ئێرانه‌وه کرا. له کۆتایی دیداره‌که‌دا هه‌ر دوولا پێیان له سه‌ر پێوه‌ندی به‌رده‌وام و هاوکاری زیاتر داگرته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی به نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان نی‌نا و PAK چه‌پکه‌گولێکی پێشکه‌ش به خاتوو "Simone Dinah Hartmann" به‌رپرسی ئه‌و رێکخراوه کرد.
شایانی باسه شاندی میوان بۆ نیوه‌ڕۆ خوانێک میوانی PAK بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی ئۆتریش
18 به‌فرانبار 2708
7ژانویه‌ی 2009
له‌هه‌نگاوێكدا به‌ئاراسته‌ی خوێندن به‌زمانی كوردی له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی ئه‌و وڵاته، ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵای توركیا رایگه‌یاند: "هه‌موو خوێندكارێكی كورد ده‌توانێت كۆرسێكی خوێندنی كوردی هه‌ڵبژێرێت".
به‌گوێره‌ی هالیس ئه‌یهانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه، هه‌ر كاتێك‌و پێداویستی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی كوردی فه‌راهه‌مكرا، ئه‌و كۆرسانه‌ش بۆ خوێندكارانی كورد ده‌كرێنه‌وه".
وتیشی: "ئامانجی ئه‌م كاره زانستییه نه‌ك لابردنی قه‌ده‌غه‌كان، هه‌ر خوێندكارێك‌و له‌هه‌ر به‌شێكی زانكۆكان ده‌توانێت كوردی وه‌كو كۆرسێك هه‌ڵبژێرێت".
هه‌فته‌ی رابردو، توركیا رایگه‌یاند: "به‌نیازه به‌شی ئادابی كوردی له‌هه‌ردو زانكۆی ئیستانبول‌و توركیا بكاته‌وه".
ئایهان رونیكرده‌وه "نه‌بونی كۆرسی زمانی كوردی له‌زانكۆكاندا شه‌رمه له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌و زمانه قسه‌ده‌كه‌ن".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، محه‌مه‌د عه‌لی شاهینی وه‌زیری داد، قه‌ده‌غه‌كردنی قسه‌ی به‌زمانی كوردی له‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه كورده‌كان هه‌ڵگرت.
پێویسته ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه په‌سه‌ندبكرێت.
جێی ئاماژه‌یه، له‌هه‌نگاوێكدا به‌ئاراسته‌ی ناسینی زمانی كوردی، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه توركیا كه‌ناڵێكی 24 سه‌عاتی به‌زمانی كوردی كرده‌وه.
سبه‌ی..
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری مه‌هاباده‌وه: رۆژی 29/12/2008 هاوڵاتییه‌کی ته‌مه‌ن 42 ساڵ به ناوی "هاشم ره‌مه‌زانی" خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد، به مه‌به‌ستی کاری ئیداری سه‌ردانی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری مه‌هاباد ده‌کا
و به بێ هیچ هۆیه‌ک ناوبراو له لایان پاسه‌وانانی دادگاوه قۆڵبه‌ست ده‌کرێت و دوای چه‌ند کاتژمێرێک دوو ماشێن و چه‌ند که‌سێکی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاعات دێن و ناوبراو ره‌پێچه‌کی شوێنی نادیار ده‌که‌ن.
بۆ رۆژی دواتر چه‌ند که‌سێک له لایان ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌چنه سه‌ر ماڵی ناوبراو و دوای گه‌رانێکی زۆر ماهواره و کامپیۆته‌ره‌که‌ی ده‌به‌ن و چه‌ند رۆژێکێک دواتر ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ئاگادار ده‌کاته‌وه که ته‌رمی "هاشم" له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێیه و به بێ درکاندنی هه‌واڵه‌که بچنه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ تاکوو ته‌رمه‌که‌یان بدرێته‌وه.
به پێی زانیاری ده‌ست که‌وتوو ناوبراو له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد گیانی له ده‌ست داوه و ته‌رمه‌که‌ی ره‌وانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ کراوه.
شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی " هاشم ره‌مه‌زانی" چه‌ند جارێک له لایان ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هه‌ره‌شه‌ی گرتن و بێ سه‌روشوێن کردنیان لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که نه‌درکێنن و گیان له ده‌ستدانی کوڕه‌که‌یان بگه‌رێننه‌وه بۆ نه‌خۆشی کت‌وپڕ و ته‌رمیناوبراو نابێ له شاری مه‌هاباد بنێژرێ و ده‌بێ بگه‌رێندرێته‌وه بۆ گوندی باو باپیرانی له "ساروقامیش".
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
17 به‌فرانبار 2708
6ژانویه‌ی 2009
سه‌رۆكی كوردستان به دیداری مه‌ڕوای ژیكه‌ڵه و خانه‌واده‌كه‌ی شادبووه‌وه و به بڕیاره‌ی خانه‌واده‌كه‌ی رازی بوو، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر وه‌كو كچی خۆی په‌روه‌رده‌ی بكات.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان وه‌كو ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی باوكانه به دیداری مه‌ڕوای كچی مامۆستا سه‌رمه‌د ره‌زا و خانه‌واده‌كه‌ی شادبووه‌وه، كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی چواره‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان له خواردنگه‌ی عه‌بدوڵا له‌سه‌ر جاده‌ی سه‌ره‌كی كه‌روكوك – هه‌ولێر شه‌هید مامۆستا سه‌رمه‌د ره‌زای باوكی و پێنج كه‌سی خێزانه‌كه‌ی بوونه قوربانی و ته‌نها مه‌ڕوای ته‌مه‌ن دوو ساڵ و نیو رزگاری بوو.
پاش ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه كه بووه هۆی شه‌هید و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سڤیل له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك، سه‌رۆكی كوردستان ئاماده‌یی خۆی نیشاندا كه مه‌ڕوا بكاته كچی خۆی و له ماڵی خۆیدا گه‌وره‌ی بكات و تێچووی هه‌موو چاره‌سه‌رێكی پزیشكیشی له ده‌ره‌وه بگرێته ئه‌ستۆ، چونكه یه‌كه‌م جار وا بڵاوكرایه‌وه كه مه‌ڕوا كه‌سی نه‌ماوه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوای گه‌وره وا ده‌رنه‌چوو، باپیر و مام و پلكی و خاڵوانی له ژیانداماون و ئیتر به هۆی هۆگری مه‌ڕوا به پلكیه‌وه و له‌سه‌ر داوای خانه‌واده‌كه‌ی كه له لای ئه‌و پلكه‌ی بمێنێته‌وه، سه‌رۆكی كوردستان به‌و بڕیاره‌ی خانه‌واده‌كه‌ی رازی بوو، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر وه‌كو كچی خۆی په‌روه‌رده‌ی بكات.
خانه‌واده‌ی مه‌ڕوای ژیكه‌ڵه سوپاسی سه‌رۆكی كوردستان-یان كرد بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته باوكانه‌یه‌ی به هه‌ڵوێستێكی زۆر پیرۆزیان له قه‌ڵه‌م دا و ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕێزیان نیشانه‌ی خه‌مخۆری و باوه‌شی كراوه‌یی سه‌رۆك بارزانییه بۆ كه‌ركووك و سه‌ر به‌رزیشه بۆ هه‌موو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و جێگه‌ی فه‌خره كه ئه‌ندامێكی خانه‌واده‌كه‌یان ببێته كچی سه‌رۆك بارزانی.
په‌یامنێر
پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 20 ساڵ له ئه‌بووزه‌بیی وڵاتی ئیمارات، وه‌کوو نوێنه‌ری "خامنه‌یی" له‌و وڵاته‌بوو، "محه‌مه‌د حوسێنی" له لایان کارده‌ستانی ئیماراته‌وه ماوه‌ی مانه‌وه‌که‌ی بۆ نوێنه‌کرایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌رکرا.
رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"ی سعودیه له هه‌واڵێکیدا بڵاویکرده‌وه، له‌پاش ئه‌وه‌ی ئێران داواكاریی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی كه‌نداوی سه‌باره‌ت به كشانه‌وه له‌و سێ دوورگه‌ی كه ئه‌وان به ئیماراتیان ده‌زانن و ئێران ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، ره‌تكرده‌وه، حكومه‌تی "ئه‌بوزه‌بی" ئاماده نه‌بووه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی نوێنه‌ری "عه‌لی خامنه‌یی" نوێ بكاته‌وه.
شایه‌نی باسه که به‌رپرسێکی ئێرانی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشڕاست کردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه که ئه‌بووزه‌بی داوای له محه‌مه‌د حوسێن" کردووه که به زووترینکات خاکی ئه‌و وڵاته چۆڵ بکا.
PNA- سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پاكستان رایگه‌یاند، كه له ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای پاكستان له ئه‌نجامی كرده‌یه‌كی خۆكوژیدا 6 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
PNA- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بۆ زیاتر تاوتوێكردن و ئاگاداربوون له‌بارودۆخی جه‌نگی غه‌زه، "كۆندۆلیزا رایس" سه‌ردانه‌كه‌ی خۆیی بۆ چین هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، به‌هۆی كێشه‌ی غه‌زه وه "رایس"سه‌ردانه‌كه‌ی كه بڕیاربوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ چین ئه‌نجامی ب‌دات، هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
دركاندیشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته "جۆن نیگرۆپۆنتی" رۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی چین ده‌كات.
رۆژی 30/12/2008 له شاری ڤییه‌ن له وڵاتی ئۆتریش، شاندێکی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان که پێک هاتبوون له به‌ڕێزان : خدر هه‌مزه‌نژاد به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئۆتریش، محه‌مه‌د فه‌قێ عه‌لی به‌شی پێوه‌ندییه کوردستانییه‌کان و ره‌حمان ئه‌مینی به‌شی پێوه‌ندییه ئێرانییه‌کان
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که تازه کردنه‌وه‌ی دیدار و باس له سه‌ر پێوه‌ندی هه‌ر دوو حیزب و هه‌لوومه‌رجی کوردستان و کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کارکردن بۆ زیاتر به‌هێز کردنی پێوه‌ندی نێوان حیزبه‌کان و هه‌نگاونان بۆ چێ‌کردنی چه‌ترێک له هاوکاری و یان هه‌رچه‌شنه پێکه‌وه کارکردنێک که زه‌رووره‌تی ئه‌م قۆناخه له خه‌باتی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
له کۆتایی دیداره‌که‌دا هه‌ردوولا پێیان له‌سه‌ر پێوه‌ندی به‌رده‌وام و زه‌رووره‌تی هاوکاریی زیاتر داگرته‌وه.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی ئۆتریش
13به‌فرانبار 2708
3 دیسامبر 2009

سه‌عات 12 نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه، 10ی به‌فرانباری 2708 ک، 30 دیسامبری 2008 ز، به‌ڕێزان عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆک و حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان
به ئاماده بوونی هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کوردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، رزگار عه‌باسزاده و عه‌بدوللا نه‌سیری ئه‌ندامانی مه‌جلیسی گشتیی و بیژه‌ن زیبایی کادری PAK و به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاڵمانی پارتی ئازادیی کوردستان، به گه‌رمی پێشوازییان کرد له شاندێکی پایه‌به‌رزی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران.
له وته‌یه‌کدا به‌ڕێز سه‌رۆکی PAK وێڕای به‌خێر هێنانی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و شاندی یاوه‌ری، به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی 14 حدکاوه پیرۆزبایی پێشکه‌ش کردن و ئاواتی خواست ئاکامه‌کانی به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان و حیزبی دیموكڕات ته‌واو ببێ. هاوکات سه‌رۆکی PAK، باری سه‌رنجی پارتی ئازادیی کوردستانی له مه‌ڕ هه‌لوومه‌رجی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی و کوردستانی و پێویستی هاوکاریی له نێوان هێزه سیاسییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا ده‌ربڕی.
پاشان به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی له‌و دیداره و سوپاسی پێشوازی گه‌رمی PAK، روانگه‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێرانی له سه‌ر بابه‌ته سیاسییه پێوه‌ندیداره‌کان به ئێران و کوردستان له هه‌ر دوو بواری نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی پێشکه‌ش کرد.
له‌م دیداره‌دا هه‌ر دوولا، له سه‌ر درێژه و په‌ره‌پێدان به پێوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان PDKI و PAK پێیان داگرته‌وه و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانیان به پێویستییه‌کی گرینگی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورد دانا.
پاش کۆتاییهاتنی ئه‌و دیداره، له که‌ش و هه‌وایه‌کی برایانه‌دا شاندی میوان به‌ڕێزه‌وه، به‌ڕێکران.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
11 به‌فرانبار 2708
31 دیسامبر 2008




رۆژی 2008/12/28 شاندێکی هاوبه‌ش له حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی پارتی ئازادیی کوردستانیان له‌و وڵاتی ئۆتریش کرد.
به‌ڕێزان کیومه‌رز شاسواری به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی PDKI له وڵاتی ئۆتریش و دانا سه‌عدی به‌رپرسی راگه‌یاندن و ئه‌ندامی ناوه‌ندی دیموکراتییه‌کانی PUK له ئۆتریش له لایان هه‌ڤاڵان ئه‌فشار ئه‌قده‌سی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئۆروپا و ئه‌فشین ئه‌قده‌سی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ریکخستنی ئۆتریش و خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی PAK پێشوازییان لێ‌کرا.
له دانیشتنه‌که‌دا جه‌خت له سه‌ر پێوه‌ندی به‌رده‌وامی هێزه کوردستانییه‌کان زه‌رووره‌تی هاوکاری و هاواهه‌نگی زیاتر، پشتیوانی کردن له دۆزی کورد له وڵاتانی ده‌ره‌وه کرایه‌وه.
دوای ئێواره خوانێک شاندی هه‌ردوولا به‌ڕێزه‌وه به‌ڕی کران.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی ریکخستنی ئۆتریش
10به‌فرانبار 2708
31 دیسامبر 2008

خوشك و برایانی دانیشتووی ڤییه‌ن
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه کوردستانییه‌کان له ڤییه‌ن
هه‌روه‌ك ئاگادارن له ئوکتوبری رابڕدوودا بو ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هاتنی " محه‌مه‌د خاته‌می"، سه‌رۆك کۆماری پێشوی ئێران، که له سه‌رده‌می سه‌رکۆماری ئه‌ودا، پۆلێك که‌سایه‌تی ئازادیخواز و رووناک‌بیر، یه‌ك به دوای یه‌كدا،
به دڕندانه‌ترین شێوه، تێرۆر کران و خاته‌می هه‌رگیز به دواداچوونێکی راسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و قه‌تڵانه نه‌کرد و بووه هاوده‌ستی خامنه‌یی له دیزه به‌ده‌رخۆنه کردنی ئه‌و تاوانانه‌دا؛ له‌لایان رێکخراوی stop het Bomb و PAK و PDKI ڕێپێوانێکی هێمنانه رێکخرا.
ئێستا پاش چه‌ند حه‌وتوو له‌و رووداوه، 11 که‌س له خۆپیشانده‌رانی ئه‌و ڕێپێوانه هێمنانه‌یه، ئاگادار کراونه‌ته‌وه که له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌ردانی پۆلیسی ڤییه‌ن بکه‌ن و گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌کرێ بدرێنه دادگا.
یه‌ك له‌و 11 که‌سه‌ی که ئاگاداریی نامه‌ی پۆلیسیان پێگه‌یشتووه، هه‌ڤاڵ" ئه‌فشین ئه‌قده‌سی" به‌ڕپرسی کۆمیته‌ی ئوتریشی پارتی ئازادیی کوردستانه له‌و ڕێپێوانه‌دا ده‌ورێکی چالاکانه‌ی گێڕا.
ئێمه، وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی پارتی ئازادیی کوردستان له ئوروپا، ئه‌و بڕیاره‌ی پۆلیسی ڤییه‌ن به ره‌نگدانه‌وه‌ی جۆڕێك سات و سه‌ودای سیاسی و ئاسایشی له نێوان حکومه‌تی ئۆتریش و کۆماری ئیسلامی داده‌نێین.
بۆیه، وێرای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌و بڕیاره، داوا له کوردستانییان له ڤییه‌ن ده‌که‌ین، رۆژی چوونی ئه‌و داوا کراوانه، بۆ پشتیوانی له هه‌ڵوێستیان له به‌رده‌م باره‌گای پۆلیس کۆببنه‌وه.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر له‌م باڕه‌یه‌وه، پێوه‌ندیی به‌م ژماره ته‌له‌یفوون و ئیمایلانه‌وه بکه‌ن.
پارتی ئازادیی کوردستان
نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا
9به‌فرانبار 2708
29دیسامبری 2008
پارتی ئازادیی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی ئۆروپا
Parti Azadi
Representation in
tel:0031263252693
fax:0031263252157
mobil:0031641693364
www.pazadik.org
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی ئۆتریش
Pak.austria@yahoo.de
TEL FAX:004319745746
mobail:0043676879610125
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی چواره‌می ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانی وتارێكی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێرانی په‌خشكرد ده‌نگی نارِه‌زایه‌تی له ناوه‌نده فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه دژی ئه‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه به‌رزبوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا نارِه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربرِی و گوتی: لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ترسێنه‌ر و دژی جوله‌كه بوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گوتیشی: راگه‌یاندن له وڵات‌دا ئازاده، به‌ڵام په‌خشكردنی وتاری سه‌رۆكی ئێران ده‌بێته مایه‌ی ره‌نجانی دۆسته‌كانمان و تورِه‌یی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به به‌ریتانیا زیاد ده‌كات.
(دوروسی بێرن) به‌رپرسی كه‌ناڵه‌كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و گوتی: ئێمه ده‌خوازین ته‌نها یه‌ك روانگه‌ی بیروبۆچوونه‌كان نه‌بیستین، به‌ڵكو با ده‌رفه‌تی ئه‌وه برِه‌خسێنین ئه‌وانی دیكه‌ش بۆچوونه‌كانیان ده‌ربرِن.
گوتیشی: مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یه‌كێكه له سه‌رۆكه كاراكانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست و سه‌رۆكی وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئێرانه و ناكرێت بیرورِاكانی فه‌رامۆش بكرێن.
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له وتارێكی تایبه‌تدا كه به بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) ئاراسته‌ی جیهانی خۆرئاوای كرد، رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر مه‌سیح له رۆژگاری ئه‌مرِۆماندا له ژیاندابوایه ئه‌وا بێگومان لایه‌نگری گه‌لانی چه‌وساوه‌ی ده‌كرد دژی ئه‌و حكومه‌ت و هێزه شه‌رِخوازو فراوانخوازو زۆردارانه‌ی كه كاروباری وڵاته‌كان به‌رِێوه ده‌به‌ن"
گوتیشی: " كێشه‌كانی ئه‌مرِۆی جیهان هه‌موویان به هۆی ئه‌وه‌وه روویانداوه، كه مرۆڤه‌كان، حكومه‌ته‌كان، له ئاین دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، مه‌سیح ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تی جیهان بكات و ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و ئارامی و برایه‌تی له جیهاندا بێنێته كایه‌وه".
په‌یامنێر..
به بۆنه‌ی جه‌ژنی له دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و ده‌سپێکی ساڵی تازه‌ی زایینی، به‌ڕێز عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، له په‌یامێکدا، ئه‌و بۆنه‌یه‌ی له خوشك و برا مه‌سیحییه‌کانی کوردستان و هه‌موو په‌یڕه‌وانی ئایینی مه‌سیح پیرۆز کردوه
به بۆنه‌ی جه‌ژنی له دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و ساڵی نوێی زایینی، پیرۆزباییه‌کی گه‌رم، پێشکه‌شی خوشك و برایانی کوردستانیی ئایین مه‌سیحی و هه‌موو په‌یره‌وانی ئایینی مه‌سیحی له ناوچه‌که و جیهان ده‌که‌م. ئاواته‌خوازم ئه‌م جه‌ژنه هانده‌ری خۆشه‌ویستیی زیاتر له نێوان هه‌موو کوردستانییه‌کان و مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری بۆ کۆمه‌ڵگا‌ی مڕۆڤایه‌تی بێ و ساڵی تازه‌ش به شادی و خۆشی بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێته‌وه.
عه‌لی قازی محه‌مه‌د
سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان
5 به‌فرانبار 2708
25 دیسامبری 2008
دوو تێکۆشه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان له زیندانه‌کانی رێژیمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی دا، له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی تاقه‌ت پڕووکێن دان.
هه‌ڤاڵان " مه‌ولود یه‌زدانپه‌نا" و " مسته‌فا داودی" ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له "سێ‌ڕێیانی داره‌له‌ك"ی مه‌هاباد، له تێک هه‌ڵچونێکی نابه‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له پاسدارانی داگیرکه‌ردا، به شه‌که‌تی که‌وتنه ده‌ست دوژمن. ئه‌وان دوو خه‌باتگێری ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان له نێوخۆی وڵات بوون که به کار‌و چالاکییه‌وه خه‌ریك بوون.
هه‌ڤاڵانی به‌ندکراومان له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی دوژمن‌دا، کۆڵ‌یان نه‌داوه و جوامێرانه به‌رگری له رێباز و باوه‌ڕی خۆیان و خه‌باتی پارتی ئازادیی کوردستان ده‌که‌ن.
نه‌ته‌وه‌ی کورد به زیندان و کوشت و بڕی رۆڵه‌کانی به چۆکدانایه, پارتی ئازادیی کوردستانیش به گیران و ئه‌شکه‌نجه و تێرۆری تێکۆشه‌ره‌کانی له رێی خه‌باتی ئازادیبه‌خشی نه‌ته‌وه‌یی لانادا.
بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌م دوو به‌ندکراوه‌ی کورد به رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، پارتی ئازادیی کوردستان له هه‌وڵێکی شێلگیرانه‌دایه.
داوا له هه‌ر ئازادیخوازێک و هه‌ر خه‌مخورێکی مرۆڤایه‌تی و مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ین تاوانی جه‌لاده‌کانی رێژیمی تاران ده‌ر‌هه‌ق به‌م دوو رۆڵه‌یه‌ی کورد له‌قاو بده‌ن.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
4 به‌فرانبار 2708
24 دیسامبری 2008
رۆژی 20/12/2008 له شاری “ڤییه‌ن” له وڵاتی ئۆتریش مه‌راسیمێک له لایان نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یادی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و ساڵرۆژی له دایکبوونی شه‌هید د. قاسملوو به‌ڕێوه چوو. له سه‌ر بانگهێشتی “pdki” شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان که پێک هاتبوون له به‌ڕێزان: ئه‌فشار ئه‌قده‌سی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا و خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی ئه‌فشین ئه‌قده‌سی به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی PAK له ئۆتریش به‌شداری مه‌راسیمه‌که بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی ئۆتریش
24/12/2008

به‌ڕێز عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، له پامێکدا به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان، سڵاوی نارد‌وه بۆ داهێنه‌رانی ئه‌م هه‌نگاوه مێژوییه و پیرۆزبایی له خه‌ڵکی کوردستان کرده‌وه.
ده‌قی ئه‌و په‌یامه به‌مجۆره‌یه:
له 63هه‌مین ساڵی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستاندا، سڵاو ده‌نێرم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و رۆژه‌دا، ئه‌و هه‌نگاوه مێژوییه‌یان هه‌ڵگرته‌وه و ئاڵای کوردستانیان بۆ یه‌که‌مجار له مێژوی کورددا هه‌ڵکرد.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له هه‌موو رۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌م به‌م بۆنه‌یه‌وه. ئاڵا وه‌ك هێما و نیشانه‌یه‌ك له بوون، بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی سه‌رگۆی زه‌وی بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و یه‌ك له ناسنامه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که. بۆیه پێویسته لای هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واریش ئه‌و جێگا و شوێنه‌ی هه‌بێ.
ئه‌گه‌ر شانازیی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان، بۆ یه‌که‌مجار بۆ ئه‌و وه‌چه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه که 63 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مه‌هاباد و هه‌رێمی موکریان له رۆژێکی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ئه‌م ئاڵایه‌یان هه‌ڵکرد، شانازیی هه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئاڵا له پاش رووخانی کۆماری کوردستان، بۆ خه‌باتگێڕانی پارتی ئازادیی کوردستان ده‌گه‌رێته‌وه که 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له کاتێکدا ئاڵای کوردستان و دانان و هه‌ڵکردنی له بیر کرا بوو، له هه‌نگاوێکی داهێنه‌رانه‌ی سه‌رچاوه گرتووه له بیری قووڵی نه‌ته‌وایه‌تی، ئه‌م ئاڵایه‌یان هه‌ڵکرده‌وه و شاخ به شاخ و دێ به دێ و شار به شار ده‌یانگێڕا.
ئێستا جێی خۆشحاڵییه که ئاڵای کوردستان نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی پارتی ئازادیی کوردستان، به‌ڵکوو له‌سه‌ر هی زۆربه‌ی حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان ده‌شه‌کێته‌وه و به‌راده‌یه‌کی به‌رینیش له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بووه‌ته باو.
هه‌روه‌ها، به‌خته‌وه‌رانه، ئه‌گه‌ر 63 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر بیناکانی ده‌وڵه‌تی کۆماری کوردستان که‌وته شه‌کانه‌وه، ئه‌مڕۆ له باشوری کوردستان، له‌سه‌ر بیناو باڵه‌خانه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌شه‌کێته‌وه.
به‌و هیوایه‌ی ئاڵای پیرۆزی وڵاته‌که‌مان له داهاتوودا، هه‌موو کوردستانی مه‌زندا، له ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییدا وه‌شه‌کانه‌وه بکه‌وێ.
سڵاو له ئاڵای پیرۆزی کوردستان
عه‌لی قازی محه‌مه‌د
سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان
26 /سه‌رماوه‌زی/ 2708
16 /دیسامبری/ 2008
سه‌رله به‌یانی ئه‌مرۆ 26ی سه‌رماوه‌زی 2708، رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان، تێکۆشه‌رانی رێکخستنه‌کانی نهێنی پارتی ئازدیی کوردستان له شار و دێهاته‌کانی نیشتمانی داگیرکراودا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك که بۆیان کراوه
، له ماڵ یان شاخ له شه‌قام یان کۆڵان، له قوتابخانه و خوێندنگا، به دانان و هه‌ڵواسین و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و خوێندنی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستانیان پیرۆز کرد.
هاوکات له بنکه‌و باره‌گاکانی PAK له باشوری کوردستان، له 3 رێوڕه‌سمی به‌یانه هاوکاتدا له هه‌ولێر و سلێمانی و سێبیران، به هه‌ڵکردنی ئاڵا و خوێندنی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب، رێز له‌م رۆژه نه‌ته‌وه‌ییه گیرا. له هه‌ولێر شه‌ماڵ پیران، له سلێمانی خه‌لیل نادری و له که‌مپی سێبیران ئه‌رده‌ڵان شێروانی، به‌م بۆنه‌یه‌وه، وته‌یان پێشکه‌ش کرد. له وته‌کانیاندا باسیان له رووداوی مێژوویی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان 63 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ناوه‌رۆك و په‌یامی ئه‌و هه‌نگاوه کرد.
هه‌روه‌ها ئاوڕیان له 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دایه‌وه که چلۆن پارتی ئازادیی کوردستان، ئه‌و شانازییه‌ی بۆ خۆی تۆمار کرد ئاڵای کوردستانی هێنایه‌وه نێو خه‌باتی رزگاریخوازیمان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای داگیرکه‌ر و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستانی کرده به‌شێک له کار و تێکۆشانی خۆی. هاوکات هه‌ڤاڵان پیران و نادری و شێروانی یادیان له "کاروانی ئاڵا" و شه‌هیدانی کاروانی ئاڵای PAK کرد که 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، وه‌ك هه‌نگاوێکی سیمبولیك ئاڵای کوردستانیان له به‌شێك له شار و دێهاته‌کانی ناوچه‌کانی کۆمار، هه‌ڵکرده‌وه.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
26/ سه‌رماوه‌زی/ 2708
16/ دیسامبری/ 2008
رۆژی 13/12/2008 له شاری arnhem”" له وڵاتی هۆله‌ند رێوره‌سمێکی ماته‌مینی له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کورد له سوریه (الپارتی) بۆ خوالێخۆشبوو "عه‌بدی حسه‌ین" ناسراو به باوکی گوڵان ئه‌ندامی حیزبی ناوبراو سازدرا.
شاندێکی PAK که پێک هاتبوو له به‌ڕێزان ئه‌فشار ئه‌قده‌سی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا و خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی و که‌ماڵ که‌ریمی و داود هه‌رسینی ئه‌ندمانی کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند به‌شداری رێوڕه‌سمه‌که بوون و په‌یامی PAK یان پێشکه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوڕه‌سمه‌که کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی هۆڵه‌ند
26/سه‌رماوه‌ز/2708
16/دیسامبر/2008

له دوو حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ره‌وه سه‌ر له نوێ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی، به‌شێک له ناوچه سنوورییه‌کانی باشووری کوردستانیان داوه‌ته‌وه به‌ر تۆپ و زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆریان به دانیشتووانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه گه‌یاندووه.
ئه‌م کرده‌وه دوژمنکارانه‌یه‌ی ئێران جگه له به هێند نه‌گرتنی رێسا و یاسانێوده‌وڵه‌تییه‌کان هیچ پاساوێکی بۆ نییه.
ئه‌م ده‌ستدرێژییانه جارێکی دیکه ده‌یسه‌لمێنن که رێژیمی ئێران نه بایه‌خێک به سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌دا و نه خوازیاری دراوسێیه‌تی باش له گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه.
ئێمه ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ئه‌م به‌یاننامه هاوبه‌شه‌مان ده‌رکردووه، وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌و کرده‌وه ده‌ست درێژکارانه‌یه‌ی ئێران، خوازیاری هه‌نگاوی به جێی هێزه فره ره‌گه‌زه‌کانی دامه‌زراو له عێڕاق و هه‌ڵوێستی گونجاوی حکومه‌تی عێڕاقی فیدڕاڵین. ئه‌زموون ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که ته‌نیا هه‌ڵوێستی شیاو، ده‌توانێ به‌ر به سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی ئه‌و رژێمه یاخییه بگرێ.
1- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆمیته‌ی ئاڵمان
2- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیته‌ی ئاڵمان
3- پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی ئا‌ڵمانیا
ئاڵمان
26/سه‌رماوه‌ز/2708
16/دیسامبر/2008
Dijminên Kurdistanê dîsa li ser welatê me hovîtîya xwe vereşîyan. Van hovan dîsa cejneke olî ku dibû egerê nêzikayî û dilşakirinîya şênîyên Kerkûkê bi komkujîyek dijwarve xwînî kirin û ruyê xwe yên gemar nîşandan. Di vê dema ku niştecîyên Kerkûkê li hev digerîyan ku pirsgirêkên xwe çareser bikin, birînên xwe derman bikin, nehezên Kurdistanê pîlanên xwe yên xwînî amade dikirin. Di şeva 11 û 12 berçileya 2008 an de, li xwaringehê, bi kiryarek xwekujîyê ve 150 kuştî û birîndar kirin.
Bê guman komkujîyên weha bêyî piştgêrîya dewletan, bêyî xayinên deverê nikare pêkwere. Her weha van komkujîyan desttêwerdanên derve vekirî dide berçavan. Her hêz û dewletên ku naxwazin pirsgirêka Krkûkê çareser bibe bi xwe gumanbarên vê komkujîyêne.
Em serxweşîyê ji Hukumeta Herêma Kurdistanê re, ji malbat û kes û hevalbendên nemirên vê komkujîya Kerkûkê re dixwazin. Her weha em hêvîdarin ku birîndarên vê kimkujîyê di zûtirîn dem de çak bibin.
Wê Dijmin û Nehezên Gelê me Tim Riswabin û Karwanê Azadîya Gelê me Wê Tim li Rê be!!
Komîteya Hevkarîya Partî û Rêxistinên Kurdistanî li Hollanda
HEVKARÎ
له‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا، داوا له هه‌موو کوردستانییه‌کان ده‌که‌ین، له‌هه‌ر کوێ هه‌ن، به تاك و به کۆ، هه‌ر که‌س لای خۆیه‌وه ئاڵای کوردستان هه‌ڵبکا و سروودی نه‌ته‌وایه‌تی بچرێ و پڕ به‌ده‌م بانگ بدا"ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان".
63 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌و هه‌لومه‌رجه نێوده‌وڵه‌تیی و نێوخۆییه‌ی جیهان و کوردستانی گرتبووه‌وه، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رۆڵه‌کانی راپه‌ڕیوی کورد، ئاڵای داگیرکه‌ریان هێنایه خواره‌وه و ئاڵای کوردستانیان هه‌ڵکرد.
هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان رووداوێکی مێژوویی بوو له ژیانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا. هێمای رادانی داگیرکه‌ر له وڵات و شکاندنی نیری بنده‌ستی و گه‌یشتن به ئازادیی بوو. سیمبولی سه‌روه‌ریی سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی کورد بوو له به‌شێك له نیشتمانه داگیر و دابه‌شکراوه‌که‌ماندا.
هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان وه‌دیهاتنی ئامانج و ئاواته له‌مێژینه‌کانی کورد و سه‌رکه‌وتنی ئه‌و خه‌باته ئازادیبه‌خشه بوو که میربه‌درخان و شێخ عو‌به‌یدوڵڵای نه‌هری و شێخ عو‌بدولسه‌لام بارزانی و شێخ مه‌حمودی حه‌فید و سمایل ئاغای سمکۆ و شێخ سه‌عیدی پیران و سه‌یدره‌زا ده‌رسیمی و ئێحسان نووری پاشا؛ سه‌ر و ماڵیان له پێناو دانا.
هه‌ر بۆیه‌ش، ئه‌و هه‌نگاوه، له نێو شادیی و خۆشیی خه‌ڵکی کوردستان و به کۆمه‌ڵێك رێوڕه‌سمی شکۆداره‌وه به‌ڕێوه چووه و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و ژماره‌یه‌ك که‌سایه‌تی و له ریزیاندا تێکۆشه‌رانی کوردی باشوور و شاعیرانی ناوداری سه‌رده‌م، وته و شێعری حه‌ماسیی و گه‌رم و گوڕیان پێشکه‌ش کردووه.
ئه‌و ئیراده‌یه‌ی 26ی سه‌رماوه‌زی خوڵقاند، له درێژه‌ی خۆیدا گه‌یشته لووتکه‌ی بیر و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌ند مانگ دواتر له 2ی ڕێبه‌نداندا، ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستانی راگه‌یاند و ناسیونالیزمی ئازادیبه‌خشی کوردی له بزوتنه‌وه‌یه‌که‌وه گه‌یانده ده‌سه‌ڵات و به ده‌وڵه‌ت بوون.
به‌داخه‌وه، ئاڵای کوردستان به داگیرکرانه‌وه‌ی کوردستان و رووخانی کۆمار له شه‌کانه‌وه‌که‌وت و ئیتر چه‌ندین ده‌ساڵ، ئه‌م هێما و سیمبوله گرینگ و پڕ بایه‌خه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی کورد له نێو بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستاندا، له بیر کرا.
بۆ خه‌باتگێڕانی پارتی ئازادیی کوردستان شانازییه‌کی گه‌وره‌یه که پێشه‌نگی هه‌ڵگرتنه‌وه و هه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵایه بوون16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ یه‌که‌مجار له دوای رووخانی کۆماری کوردستانه‌وه، پارتی ئازادیی کوردستان ئه‌م هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌ی هێنایه‌وه کۆڕی خه‌بات. ئیتر له‌وساوه هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای داگیرکه‌ر و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان بووه‌ته به‌شێکی گرینگ له تێکۆشانی PAK . هه‌ر له‌پێناو هه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵایه‌دا بوو که "کاروانی ئاڵا" له هێزی پێشمه‌رگه‌ی PAK پێکهات و 20 فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی لێهاتووی له‌و رێگایه‌دا سه‌ریان نایه‌وه.
ئه‌مرۆ له بیره‌وه‌ری 63 ساڵه‌ی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستاندا، ئێمه رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له سه‌رمانه په‌یامی ئه‌و هه‌نگاوه مێژوییه‌ی وه‌چه‌ی پێشوومان به زیندویی رابگرین و ئیراده و بڕیاری دروستیان ئیلهام به‌خشی خه‌باتمان بێ و جارێکی دیکه ئه‌و کۆماره‌ی به پیلان و گه‌له کۆمه‌کی دوژمنان رووخێنرا، دابمه‌زرێنینه‌وه.
بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ئه‌وانه‌ی 26ی سه‌رماوه‌زیان ئافراند و بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌و کۆماره‌ی پێکیانهێنا، پێویسته هه‌روه‌ك ئه‌وده‌م ناکۆکییه‌کانی نێو ریزه‌کانمان وه‌لابنێین و له عه‌ینی فره‌چه‌شنی و فره‌ڕه‌هه‌ندی و فره حیزبی‌دا، گوتاری سیاسیمان یه‌کبخه‌ین و یه‌کگرتووانه ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر کۆشکی ئاواته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌ڵکه‌ینه‌وه.
بۆیه پارتی ئازادیی کوردستان، له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێکی دیکه، داوا له هه‌موو حیزب و رێکخراوه و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کا، به‌و رۆحه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز و ده‌سکه‌وته‌کانی دواتری لێکه‌وته‌وه، هه‌رچی زووتر روو له یه‌کێتی و هاوکاریی و هه‌ماهه‌نگی سیاسیی بکه‌ن.
له‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا، داوا له هه‌موو کوردستانییه‌کان ده‌که‌ین، له‌هه‌ر کوێ هه‌ن، به تاك و به کۆ، هه‌ر که‌س لای خۆیه‌وه ئاڵای کوردستان هه‌ڵبکا و سروودی نه‌ته‌وایه‌تی بچرێ و پڕ به‌ده‌م بانگ بدا"ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان".
شه‌کاوه بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان
بۆ پێشه‌وه بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستان
بژی کورد، بژی کوردستان
پارتی ئازادیی کورستان
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
15/دیسامبر/2008
25/سه‌رماوه‌ز/2708